یەكەم پەیوەندی تەلەفۆنی بایدن وەك سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك دەبێت

بایدن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران دەکات
جۆو بایدن - ئەرشیف
جۆو بایدن - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

یەکەم پەیوەندی تەلەفونی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەبێت.

لە یەکەم دەرکەوتنیدا جین ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، رۆژی هەیینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، یەکەم پەیوەندی تەلەفونی بۆ بەرپرسێکی بیانی ئەنجام دەدات، کە لەگەڵ جاستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەبێت.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بایدن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران دەکات و ئەگەر تاران پابەندی ریککەوتنەکەی ساڵی 2015 بێت، واشنتنیش هەمان هەنگاو دەگرێتەبەر.

دوێنێ 20/1/2021 جۆو بایدن وەك 46ـمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكاربوو، دوای دەستبەكاربوونیشی چەند بڕیارێكی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ھەڵوەشاندەوە، كە بریتین لە، لە گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ رێککەوتنی پاریس لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی گەرمبوونی زەوی. قەدەغەكردنی پێدانی ڤیزا بۆ چەند وڵاتێکی ئیسلامی و گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ ناو رێكخراوی تەندروستی جیهانی.