ژاپۆن پارەیەکی خەیاڵی بۆ رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا خەرج دەکات

ئۆڵمپیادی تۆکیۆ
ئۆڵمپیادی تۆکیۆ

 

K24-هەولێر

حکومەتی ژاپۆن نایەوێت ئەمجارەیان یارییەکانی ئۆڵمپیک دوابخرێن و لە پێناو بەڕێوەچونیشی ئامادەن پارەیەکی خەیاڵی بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەرج بکەن.

ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردووە، حکومەتی ژاپۆن بە چڕی کار لەسەر ئەوە دەکات ئۆڵمپیکی تۆکیۆ لە وادەی خۆی بەڕێوەبچێت و ئامادەش لە پێناو رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکەی 900 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی ئۆڵمپیک بودجەیەکی خەیاڵی لە پێناو نەخۆشیەک خەرج بکرێت.

ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بریار بوو ساڵی رابردوو بکرێت، بەڵام بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ مانگی حەوتی ئەمساڵ دواخراوە و دەنگۆیەکیش هەیە کە ئەمجارەش دوابخرێتەوە.