شاره‌زایه‌كی ئه‌مه‌ریكا: "دیواره‌كه‌ی تره‌مپ" چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆچبه‌ران ناكات
K24 - هه‌ولێر:
جیمی پاتینۆ، مامۆستای توێژه‌ینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای لاتین له زانكۆی مینیسۆتا رایگه‌یاند، ئه‌و دیواربه‌نده‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر سنووری ئه‌مه‌ریكا- مه‌كسیك بنیاتنراوه، كێشه‌ی كۆچكردنی نایاسایی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه.
پاتینۆ گوتی: "ئیداره‌ی سه‌رۆكی نوێ، "جۆ بایدن"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری ئه‌و په‌رژینه ناكات، ته‌نیا ژماره‌ی سه‌ربازانی سه‌ر سنوور كه‌م ده‌كاته‌وه".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی سنوور، به دیوار په‌رژینكراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه، كۆچبه‌ران زۆر به ئاسانی له په‌رژینه‌كه تێده‌په‌ڕن، یان رێگای دیكه ده‌گرنه‌به‌ر".
ئه‌و شاره‌زایه جه‌ختی كرده‌وه، "دامه‌زراندنی سه‌رمایه‌داری به كاری هه‌رزان، هێزی زۆر زیاتره له هه‌ر په‌رژینێك".
پاتینۆ دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌وانه‌ی پشتیوانی توندوتۆڵكردنی سنوور ده‌كه‌نه‌وه، ئێستا كرێكارانی كۆچبه‌ر له كاره‌كانیان به‌كارده‌هێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، گوژمه‌ی دیكه بۆ دیواره په‌رژینییه‌كه ته‌رخان ناكات، پێده‌چێت ژماره‌ی سه‌ربازانی سه‌رسنووریش كه‌مبكاته‌وه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی