كۆشكی سپی: واشنتن بەنیازە هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی بكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆریای باکوور
K24 - هه‌ولێر:
جین پساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه رووبه‌ڕووی كۆریای باكوور ببێته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه، واشنتن به‌نیازه "پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی" به سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ پیۆنگیناگ بكات.
پساكی گوتی: "بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆریای باكوور، ئیداره‌ی بایدن به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه كار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات".
بایدن، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو رایگه‌یاند، "تره‌مپ" شه‌رعییه‌تی به سه‌رۆكی كۆریای باكوور "كیم جۆن ئون" داوه، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سێكی "رێگره".
"كیم" و "تره‌مپ"، رێككه‌وتن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ و كاركردن له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام به‌هۆی لێوانه‌كانیان، درێژه‌ی نه‌كێشا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی