چوار كەس لە سلێمانی بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كران

لەكاتی دەستگیر كردنیان دەست بەسەر بڕێك ماددەی ھۆشبەردا گیراوە
ئەو چوار تۆمەتبارەی لە سلێمانی دەستگیر كراون
ئەو چوار تۆمەتبارەی لە سلێمانی دەستگیر كراون

K24 - سلێمانی

ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی، بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر چوار كەسیان دەستگیر كرد، یەكێك لە تۆمەتبارەكانە ئافرەتە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرای كرد: "رۆژی‌ 23/1/2021 مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچناری‌ سه‌ر به ‌به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، كه ‌یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته‌، له‌ماڵێكدا له ‌گه‌ڕه‌كێكی‌‌ شاری‌ سلێمانی‌ كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ربه‌ریان به‌كارهێناوه‌".

ئاماژە بەوەشكراوە: "پۆلیسی سلێمانی‌ زانیاری‌ ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه‌ له‌ماڵێكدا مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر بنكه‌ی‌ پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی‌ تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه‌ و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی‌ هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌كاندا".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "ئێستا تۆمه‌تباران (چ، غ، ع) له‌ دایكبووی‌ 2000  ( م، ا، ا) له ‌دایكبووی‌  2000 ( ا، ف، ع) له ‌دایكبووی‌ 2000 ( ف، ا، ع) له ‌دایكبووی‌ 2004 به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌مادده‌ی‌ (14) نه‌هێشتنی‌ مادده‌ هۆشبه‌ركان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌".