عێراق بە هەماهەنگی یەکێتی ئەوروپا و بانکی جیهانی رووپێوی بۆ رێژەی هەژاری دەکات

ھۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری لە عێراق دەدرێت
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - ھەولێر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ بانکی جیهانی و یەکێتی ئەوروپا و بەشێک لە رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بۆ ئەوەی رووپێوی لەسەر پێنوێنی هەژاری لە عێراق بکەن.

لەگەڵ هۆشدارییە بەردەوامەکانی پەرلەمانتاران لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری، وەزارەتی پلاندنانی عێراق هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە کار لەسەر جێبەجێکردنی رووپێوییەکە بکات.

لە هەمان کاتدا، دەزگای ناوەندی بۆ ئامار کە سەر بە وەزارەتی پلاندانانە، لەم ماوەی دواییدا توێژینەوەیەکی سانای لەسەر کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی گوزەران کرد، بە گوێرەی خەملاندنەکان رێژەی هەژار لە هەندێک ناوچە بۆ 30% بەرزبووەتەوە.

زیا عەواد، سەرۆکی دەزگای ئامار ئاشكرای كرد، دەستیان بە ئامادەکاری کردووە، بۆ ئەوەی رووپێوییەکی نوێ لەسەر رێژەی هەژاری ئامادەبکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، بە گوێرەی پلانەکە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی جیهانی و یەکێتی ئەوروپا هەندێک دامەزراوەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت.