"راهێنه‌ری نوێی چێڵسی گه‌یشته له‌نده‌ن"
گه‌رچی رۆژی دووشه‌ممه یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی شازده‌ی جامی فا، به‌ڵام 24 كاتژمێر به‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه تێنه‌په‌ڕی و كارگێڕی یانه‌ی چێڵسی به فه‌رمی بڕیاریدا فرانك لامپارد له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو راهێنانه‌كانی به‌یانیانی یانه له‌نده‌نیه‌كه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و فرانك لامپارد بانگهێشتی باره‌گای یانه‌ی چێڵسی كرا، پێی راگه‌یه‌ندرا كه چیدیكه ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌رده‌وام بن و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیاندرا.
چێڵسی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی یانه‌كه‌یدا كه له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ له كۆی19 یاریی ته‌نیا هه‌شت بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له شه‌ش یاریش یه‌كسان بووه و شه‌ش دۆڕانیشی هه‌یه، شینپۆشه‌كانی له‌نده‌ن دوای نۆزده گه‌ڕله ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ ده‌بینرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه ئینگلیزیه‌كه له هاوینی رابردوو 200 ملیۆن پاوه‌ندی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یانه‌كه دووره له گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا رۆمان ئابرامۆڤیچ خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی نووسیویه‌تی: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی لامپارد سه‌باره‌ت به یانه‌كه‌یان بڕیارێكی سه‌خته، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی لامپارد په‌یوه‌ندی به كه‌سایه‌تی ناوبراو نییه و لامپارد خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزه، به‌ڵكو به‌هۆی دۆخی یانه‌كه‌یه ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
سه‌رۆكه‌كه‌ی یانه‌ی چێڵسی ستایشی لامپارد ده‌كات و ده‌ڵێت: لامپارد هێمای یانه‌كه‌یانه و هه‌موو كاتێك شوێنی تایبه‌تی هه‌یه و ماڵی ئه‌و یانه‌یه‌ی چێڵسیه.
چێڵسی له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ی لامپارد چه‌ند به‌ربژێرێكی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی دیاریی كردووه، له‌وانه ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری پێشووی یوڤێنتۆس، تۆماس توخێلی راهێنه‌رای پێشووی پاریس سانجێرمان و راڵف رانجیكی راهێنه‌ری لایپزیگ، به‌ڵام تۆڕی سكای سپۆرتی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه توماس توخێڵ نزیكترینه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی لامپارد بگرێته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌رجه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌مڵنی بڵاویكرده‌وه توخێل گه‌یشته له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چێڵسی واژۆ بكات و شوێنی لامپارد بگرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆڕی هه‌واڵی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه راسته‌وخۆ دوای دوورخرانه‌وه‌ی لامپارد له راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی، یانه‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندا په‌یوه‌ندی به لامپارد كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه وه‌ربگرێت.