شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌م دراوانه بۆ وه‌به‌رهێنان پڕ قازانجن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زایانی ئابووری، ژماره‌یه‌ك جۆری دراویان ده‌ستنیشانكردووه و ده‌ڵێن ئه‌و دراوانه بۆ وه‌به‌رهێنان له ئه‌مساڵدا قازانجی باشیان لێده‌كرێت و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌توانن له رێگه‌یانه‌وه ده‌ستكه‌وتی زۆر بچننه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی "نۆڤۆستی" رووسیایی له زاری شاره‌زایانی ئابوورییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مساڵ هه‌ریه‌ك له دراوه‌كانی "یۆرۆ"ی ئه‌وروپا و "یوان"ی چینیی ده‌ستكه‌وتی باشیان ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایانه وتوویانه، "دۆلار" و "جونه‌یهی ئیسته‌رلینی" له وه‌به‌رهێناندا ئه‌و خێره‌یان لێ ناكرێت.
"سێرگی گریچۆنین"، ئه‌ندامی ئاژانسی پۆلێن ناسراو به (NRA) پێشبینیی كردووه، ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌مساڵ سیاسه‌تی دۆلاری لاواز بگرێته به‌ر و ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌هێزبوونی یۆرۆ و یوانی چینیی، كه له وه‌به‌رهێناندا قازانجی زۆریان لێ بكرێت.
ئه‌و شاره‌زایه به پێویستی ده‌زانێت ئه‌مساڵ وه‌به‌رهێنه‌ران خۆیان له دراوی لاوازی وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌سه‌ندوو به دوور بگرن، به تایبه‌تی لیره‌ی توركیی.
هه‌روه‌ها "فرانك"ی سویسریش ئه‌مساڵ هه‌رچه‌ند به‌های سه‌قامگیر بێت، بۆ ئه‌وه ناشێت وه‌به‌رهێنانی پێ بكرێت.
"كونستانتین بۆشیڤ" شاره‌زای وه‌به‌رهێنان له كۆمپانیای "ئوتكریتیا" به پێویستی ده‌زانێت ئه‌مساڵ وه‌به‌رهێنه‌ران ئاگاداری دۆلاری كه‌نه‌دایی و ئوسترالیی بدن و خۆیان له دراوی وڵاتانی به‌رازیل و مه‌كسیك بپارێزن.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ