بۆ یەكەمجار بە مار مەساج دەكرێت
K24 - ھەولێر
لە سه‌نته‌رێكی مه‌ساج له میسر، به شێوازێكی نوێ و بۆ یەكەمجار بە به‌كارهێنانی مار مه‌ساج بۆ خه‌ڵك دەكرێت، ھەرچەندە كەمێك مەترسیدارە و زۆر كەس ناتوانێت مەساج بەو رێگەیە بكات، بەڵام هاووڵاتیانی میسر به تایبه‌تی پیاوان پێشوازی له‌م جۆره مه‌ساجە دەكەن و دەڵێن "چێژ به‌خشه".
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌نادری، هاووڵاتییەكی میسرە و دەڵێ: "لە راستیدا له ده‌ستپێكدا كاتێك ماره‌كان له سه‌ر پشتم ده‌جوڵان زۆر ترسام، به‌ڵام دواتر راهاتم له‌گه‌ڵیان، زۆر چێژ به‌خشه و زۆر ئارامیم پێده‌به‌خشن، ته‌نیا بۆ یه‌كه‌مجار ترسی هه‌یه، پاش ئه‌وه ئاسایی دەبێت، جوڵه‌ی ماره‌كان له سه‌ر لاشه، مرۆڤ هێمن ده‌كاته‌وه، كاتێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماره‌كان دروست ده‌كه‌ن، هزر و ناخی مرۆڤ ئاسووده ده‌بێت، له‌وانه‌یه باوەڕ نه‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر هه‌ستێكی خۆشه".
29 مار لەو سەنتەرە ھەن، بۆ هه‌ر كه‌سێك بیەوێت مەساج بكات، له ده‌ستپێكدا لاشەكەی به زه‌یت چه‌ور ده‌كه‌ن و به دوو لە مارەكان بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 40 خوله‌ك مه‌ساجی بۆ ئه‌نجام ده‌دەن، ماره‌كان هیچیان ژه‌هراوی نین و زیان به جه‌سته‌ی مرۆڤ ناگه‌ینن، به پێچه‌وانه‌وه‌ی له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌یه‌وه سوود به مرۆڤ ده‌گه‌ینن.
لەبارەی ھێنانی مار بۆ سەنتەرەكەیان سه‌وفه‌ت سیدقی، خاوه‌نی سه‌نته‌ری ماساج گوتی: "ئێمه له ده‌ستپێكدا ده‌ستمان به پیشاندانی وێنەی ماره‌كان كرد، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان ده‌كەن، دواتر باسی سووده‌كانی مه‌ساجمان بە مار بۆ كردن، زۆربه‌یان پێشوازییان له‌م بیرۆكه و كاره‌ی ئێمه كرد، دواترله ناو خه‌ڵكدا په‌ره‌ی سه‌ند و له ناو سۆشیاڵ میدیاشدا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، ئێمه پێنج ساڵه هه‌وڵده‌دەین كه ئه‌م شێوازه ماساجه به خه‌ڵك بناسێنین، له كۆتایشدا سه‌ركه‌وتوو بووین و خه‌ڵكی میسریش پێشوازییان لێ كرد".
ئه‌و سه‌نته‌ره له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵدا، ده‌ستی به‌م شێوازه جیاوازه بۆ مه‌ساج كردن كردووه و له ئێستاوه هاووڵاتیانی میسر پێشوازییه‌كی باشیان لێ كردووه، خاوه‌نی سه‌نته‌ره‌كه له پلانی دایه چه‌ندین جۆر مه‌ساجی دیكه‌ش به ماره‌كان له وڵاتانی دیكه‌وه بهێنته میسر و سه‌ره‌نجی خه‌ڵك زیاتر بۆ لای خۆی رابكێشێت.