توركیا ئاستی بەرھەمھێنانی زێڕ بەرزدەكاتەوە
K24 – ههولێر:
وەزیری وزەی توركیا ئاشكرایكرد، وڵاتەكەی ھەوڵدەدات ئاستی بەرھەمھێنانی زێڕ ساڵانە بۆ 100 تهن بەرزبكاتەوە.
فاتیح دۆنمیز، وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، لەماوەی ساڵی 2020، لەناوخۆدا 42 تهن زێڕیان بەرھەمھێنانەوەو ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە لە بەرزبوونەوەو ھەوڵیش دەدەن لەماوەی ئەمساڵدا بڕی بەرھەمھێنانی زێڕ زیاتر بەرزبكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجیانە ئاستی بەرھەمھێنانی ناوخۆ لە زێڕ تاوەكو 5 ساڵی داھاتوو بگەیننە 100 تهن و، لەكاتێكدا توركیا لەماوەی ساڵی رابردوو بەبەھای 26 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار زێڕی ھاوردە كردووە.
داھاتی حكوومەتیش لەو بازاڕەدا ساڵ لەدوای ساڵ لە زیادبوونە.