كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان.. 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 67 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه بوون
K24- هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنین بۆ 3 هه‌زار و 433 كه‌س ئه‌نجامدراوه و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش تووشبوونی 67 كه‌س به په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا، 2 كه‌سیش به‌هۆی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستدا، كه یه‌كێكیان له پارێزگای دهۆك و ئه‌وی دیكه‌یان له پارێزگای هه‌ولێر بوو.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 983 تووشبوو به ته‌واوی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و كه زۆربه‌یان له شاری هه‌ولێر بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم: