نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له ته‌واوی گه‌لی كورد و ئازادیخوازانی جیهان ده‌كات
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا ئه‌و یاده‌ی له ته‌واوی گه‌لی كورد و هه‌موو ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "یادی داستانی ئازادكردنی كۆبانێ له ته‌واوی گه‌لی كوردستان و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها راگه‌یاند، "له‌و یاده‌دا ئێمه سه‌ری رێز بۆ گیانی شه‌هیدان داده‌نه‌وێنین و به رێز و وه‌فاداری یادی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "سوپاسی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین، كه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا هاوكار بوون".
ئه‌مڕۆ 6 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی كۆبانێدا تێپه‌ڕی، كه له 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015 و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كران، بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئه‌و شاره له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش و هه‌روه‌ها به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی كوردی رۆژئاوای كوردستان و پشتیوانی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، توانرا ئه‌فسانه‌ی داعش له كۆبانێ تێكبشكێنرێت و شاره‌كه رزگاركرا.
H.B
