مۆسكۆ بۆ تاران: گرێیه‌كه ئاڵۆز مه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هیوای خواست ئێران هه‌نگاوێك نه‌گرێته به‌ر ببێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌ریكردووه، نووسیویه‌تی: گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران پێویستی به چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كێشانه هه‌یه، كه دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه كه‌ڵه‌كه‌بوون.
دوێنێ سێشه‌ممه، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، مۆسكۆ له دڵه‌ڕاوكێدایه به هۆی پاشه‌كشێی تاران له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه ئاره‌زوومه‌ندانه‌كانی، كه له چوارچێوه‌ی پلانی فراوانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ناووكی پێیان په‌یوه‌ست ببوو.