وەزارەتی بازرگانی عێراق دابەشکردنی بەشەخۆراک لە 2021 رێکدەخاتەوە
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە رێگەی لیژنەیەکەوە بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان بۆ ساڵی (2021) رێکدەخاتەوە، بە جۆرێک تەنیا خێزانە ھەژارەکان ئەو بەشە خۆراکە وەربگرن، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی ھەرێمیش رایگه‌یاند، تا ئێستا ئاگاداری دروستکردنی ئەو لیژنەیە نین، بەڵام لەھەر ئەگەرێکدا ئەوان بۆ پێداچوونەوە بە لیستى بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان ئامادەکارییان کرووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق، لیژنەیەکی پێکھێناوە، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن، لە ساڵی (2021)دا بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیان تەنیا بەسەر خێزانە ھەژارەکاندا دابەش بکرێت.
تا ئێستا وەزارەتی بازرگانی ھەرێم ئاگاداری درووست‌کردنی ئەم لیژنەیە نییە، بەڕێوبەرى گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی كرد، تا ئێستا ئاگاداری ئەو لیژنەیە نین، بەڵام لە ھەر ئەگەرێکدا ئامادەکاری تەواویان بۆ ئەو بابەتە کردووە.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوه‌بەری گشتی بازرگانی گوتی: "وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق، چه‌ند جارێك ئه‌و كاره‌ی كردووه، له رێگه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه، هه‌وڵی داوه رێكخستنه‌وه بۆ به‌شه خۆراكی مانگانه بكات، بۆئه‌وه‌ی بزانن ئه‌وانه‌ی به‌شه خۆراك وه‌رده‌گرن، بزانن كێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی تێدایه مردووه، تێیدایه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته".
وەزاره‌تی پلاندانان، لە رێگەی دەستەی ئاماری ھەرێمەوە، ھەموو ساڵێک رووپێوی تایبەت بە دیاریکردنی رێژەی ھەژاری دەکات، بەڵام لە ساڵی (2018)ه‌وه رووپێوی بۆ رێژەی ھەژاری نەکراوە.
دەستەی ئاماری ھەرێم ئامادەکاری کردووە، لەگەڵ بانکی نێوده‌وڵه‌تی، رووپێوێكی سەرتاسەری لە ھەرێمی کوردستاندا، بۆ دیاریکردنی رێژەی ھەژاری و بێ‌کاری ئەنجام بدەن.
سیروان محه‌مه‌د، سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێم گوتی: "له ساڵی (2018) رووپێوییه‌كمان به هه‌مان پێوه‌ری (2014) بۆ رێژه‌ی هه‌ژاری كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت، رێژه‌كه له هه‌رێمی كوردستان (5.45%) بووه، پێشبینی ده‌كه‌ین له ساڵی (2020) رێژه‌ی هه‌ژاری زیادی كردبێت، به‌ڵام هیچ رووپێوێك نه‌كراوه، ئێستا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی و ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار، به‌نیازین رووپێوێكی دیكه‌ی خێزانی ئه‌نجام بده‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانین رێژه‌ی هه‌ژاری گه‌شتووه‌ته چ ئاستێك".
رێکخستنەوەی بەشەخۆراکی مانگانە لە کاتێکدایە، ھێشتا بودجە بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیانی عێراق تەرخان نەکراوە و لە چوارچێوەی پڕۆژەی بودجەی (2021)ی عێراقدا شوێنی کراوەتەوە.
بەپێی دوا راپۆرتیش، کە بانکی نێوده‌وڵه‌تى کردوویه‌تی، رێژەی ھەژاری لە عێراقدا گەيشتووه‌ته نزیکەی (30%) و له بەرامبەردا ھەرێمی کوردستان کەمترە لە (10%)یه.
د.ی