تاران ترسى گۆڕ‌انى نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى لێنيشتووه
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌د ساڵه‌ى ته‌مه‌نى رێككه‌وتننامه‌ى سايكس پيكۆدا، هه‌وڵه‌كان بۆ گۆڕينى نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تا دێت زۆرتر روون ده‌بنه‌وه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى لاى كۆمارى ئيسلامى ئێران درووستكردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، وڵاتانی زلھێزی ناوچەكە لەوانە ئەمریكا و ھاوپەیمانەكانی لە رۆژئاوا، ھەوڵیانداوە نەخشەی سیاسی وڵاتانی ناوچەكە لە نەخشەیەكی پاوانخوازانەدا دابڕێژنەوە.
وێڕاى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تى ئێران، له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئێران رووبەڕووی ئەو ھەوڵانە دەوەستێتەوە.
لەبارەی عێراق و سووریاش جێیگری فەرماندەی گشتیی پاسداران گوتى: عێراق لە ئێستادا بەرەو ئارامی دەڕوات و ئێران پشتیوانی لە دەستكەوتەكانی حكوومەتی مەركەزی لە عێراق دەكات و ھەوڵی بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ سووریا دەدەن.
وڵاتانی ناوچەكە بەردەوام ئێران بە دەستێوەردانی سەربازی لە كاروباری ناوخۆیی عێراق و سووریا و یەمەن تۆمەتبار دەكەن و ئێرانیش رەتیدەكاتەوە چالاكیی سەربازیی لەو وڵاتانەدا ھەبێت.