ئێران ئه‌ندامێكی داعشی له‌سێداره دا
K24 – هه‌ولێر:
دادگایه‌كی هه‌رێمی خوزستان له ئێران بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر عه‌لی مه‌تیری دا، كه به ئه‌ندامێتی له رێكخراوی داعش تۆمه‌تبار كرابوو.
عه‌لی به‌وه تۆمه‌تبار بوو، كه دوو كه‌سی له هێزه‌كانی به‌سیج كوشتووه، كاتێك له 2018دا هێرشیكردبووه سه‌ر باره‌گای به‌سیج له ناوچه‌ی شیبان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، دوو كه‌سی سه‌ر به داعش له‌سێداره دراوون.