رووحانی: رێگه‌ناده‌ین پاره‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌ ئاسانی بچێته‌ گه‌رووی ئه‌مه‌ریكا

حكوومه‌تی ئێران 150 ملیار دۆلار قه‌زرداری بانكه‌ ناوخۆییه‌كانه‌

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك كۆماری ئێران حەسەن رووحانی لە سەردانێكیدا بۆ پارێزگای كرمان گوتی: رێككەوتنی ناووكی بووە ھۆی ئەوەی دوژمنان نەتوانن بە ئاسانی لە دژی ئێران قسە بكەن و بمانترسێنن.

بە وتەی رووحانی لە چوار مانگی دوای رێككەوتنەوە ئێران توانیویەتی زیاتر لە 3 میلیارد دۆلار وەبەرھێنان بكا. روحانی بەرامبەر بە كابینەی پێشوو وتی، بە ھەڵە 2 میلیارد دۆلار سامانی ئێرانیان خستە بەردەستی ئەمریكا، سەرۆككۆماری ئێران دەڵێ رێگە نادەین ئەمریكا وا بەئاسانی ئەو پارەیە بخوات،و لەدادگای نێودەوڵەتی و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سكالای لەسەر تۆمار دەكەین. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی کاری ئێران، ئیلنا، نزیک بە 120 ملیار دۆلار پڕۆژەی ناتەواو لە حکوومەتەکانی پیشووەوە لەسەر دەستی حکوومەتی رۆحانی ماونەتەوە و بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، حکوومەت ناتوانێ پڕپژە بوودجەی ساڵی داهاتووی بە تەواوی جێبەجێ بکات.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بە هۆی قەرزەکانی حکوومەتەوە، بانکەکان دەستیان بە 50% سەرمایەی خۆیان راناگا و ئەو قەرزانەش کە کەسانی نزیک لە حکوومەتی ئەحمەدینەژاد وەریان گرتووەن، ئەستاندنەوەیەان زۆر زەحمەتە.