هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەرزدەبێتەوە

هاوردەی نەوتی ئەمەریکا لە هەفتەیەكدا 4 ملیۆن و 616 هەزار بەرمیل نەوت بووە
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP

K24 - ھەولێر

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ئاشكرای كرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بۆ 115 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە.

لە نوێترین راپۆرتیدا فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە، ناوەندی هاوردەی نەوتی ئەمەریکا لە هەفتەی رابردوودا 4 ملیۆن و 616 هەزار بەرمیل نەوت بووە، کە لە هەشت وڵاتەوە هاوردەی کردووە و بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی 925 هەزار بەرمیل نەوت کەمیکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمەریکا، بە تێکڕا رۆژانە 115 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردەکردووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی بە بڕی 18 هەزار بەرمیل نەوت زیاترە.

راشیگەیاندووە، ئەمەریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوو نەوتی لە کەنەدا مەکسیک و بەرازیل و ئێکوادۆر و سعوودیە و عێراق هاوردەکردووە.