"پیاوه قۆچداره‌كه" له تره‌مپ توڕه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
جاك چانسلی، ئه‌و كه‌سه‌ی به "پیاوه قۆچداره‌كه" ناسراوه، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی هێرشی كرده باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و ئێستا له "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌نیازه شایه‌تی دژی تره‌مپ بدات.
"پیاوه قۆچداره‌كه"، له‌پێناوی تره‌مپ، له (6)ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌س هێرشیان كرده‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ، (3) رۆژ دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیسی فیدراڵی كرد و جه‌ختی كرده‌وه، هه‌زاران میلی بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و هێرشه‌دا بكات و ئاماده‌یه جارێكی دیكه‌ش ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات.
ئه‌لبێرت واتكینز، پارێزه‌ری "پیاوه قۆچداره‌كه" گوتی: "چانسلی توڕه‌یه و پێیوایه تره‌مپ خیانه‌تی لێكردووه، كه لێبووردنی تایبه‌تی بۆ چانسلی و ئه‌و كه‌سانه ده‌رنه‌كردووه، كاتێك هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر كۆنگرێس".
واتكینز گوتیشی: "چانسلی پێیوایه ئه‌وكات، فرمانی سه‌رۆكی جێبه‌جێكردووه، كه داوای لێیان كردووه هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ".
بڕیاره له (8ی شوبات)، له ئه‌نجومه‌نی پیران، دادگای په‌راوێزخستنی تره‌مپ به‌ڕێوه‌بچێت، شایه‌تیدانی كه‌سێكی وه‌ك چانسلی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرنگه، كه تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، هانی یاخیبوونی داوه.
واتكینز سه‌باره‌ت به شایه‌تیدانی چانسلی جه‌ختی كرده‌وه، "پڕۆژه‌ی په‌راوێزخستنی تره‌مپ به‌های خۆی هه‌یه، بۆیه پێویسته گوێ له قسه‌كانی چانسلی و كه‌سانی هاوشێوه‌ی وه‌ك ئه‌و بگیرێت و په‌سند بكرێت".
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی