شاندی هه‌رێمی كوردستان دوایین قسه‌ی خۆی بۆ به‌غدا ده‌كات

هه‌رێم كۆتا گه‌ڕی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا دیاریكرد
سبەی شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا دەكات
سبەی شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا دەكات

K24 - هه‌ولێر:

دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندی دانووستانكار به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت، ئه‌ندامێكی شانده‌كه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، شاندەکە بۆ دواین جار دێتەوە بەغدا و لە کۆتا گەڕی گفتوگۆکانی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) بەلایەنە عێراقییەکان دەڵێت؛ ئاماده‌ی پابه‌ندبوونین.

تاکو ئێستا لایەنە شیعەکان بەتایبەتی (عەسائیب ئەهل حەق، دەوڵەتی یاسا و تەیاری حیکمەی نیشتیمانی) داوای رادەستکردنی تەواوی نەوت و سەرجەم داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەکەن.

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری کورد لەبەغدا  بۆ کوردستان24 ئاشكرایكرد، "شاندەکە بۆ دواین جار دێتەوە بەغدا، لەم هەفتەییە و لە کۆتا گەڕی گفتوگۆکانی لەگەڵ بەغدا بەلایەنە عێراقییەکان دەڵێین؛ ئێمە ئامادەین (250) هەزار بەرمیل نەوت، بەنرخی سۆمۆ رادەستی بەغدا بکەین، لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان".

واچاوەروان دەکرێت، هەرێم و بەغدا سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی (2021) بگەنە رێکەوتن و بەشێک لە لایەنە شیعەکان بەو هەنگاوەی هەرێمی کوردستان رازی بوون.

د.ی