گۆڕان داوادەکات هەرێم ئامادەکاری بۆ ئەگەری رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا بکات

K24 - هەولێر
هەرچەندە چەندجارێک شاندی دانوستاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رێککەوتن لەبارەی پرۆژەبودجەی 2021ـی عێراق چووەتە بەغدا، بەڵام رێکنەکەوتن ئەگەرێکە، بۆیە گۆڕان داوا ئامادەکاری دەکات.
دوای کۆبوونەوەی دوێنێ (شەممە، 30-1-2021)ـی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، دلێر عەبدولخالق، بەرپرسی ژووری رۆژنامەوانی بزووتنەوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەواندا رایگەیاند؛ پێویستە لە هەرێمی کوردستان چاکسازی ریشەیی بکرێت و داهاتەکان شەفاف بکرێن و قەناعەتیش بە هاووڵاتییان بهێندرێت کە داهات چەندە، بۆ ئەوەی مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە دابەش بکرێت".
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان دەچێتەوە بەغدا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن و به‌شێك له لایه‌نه شیعه‌كانیش به‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازین.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاندبوو رۆژی یەکشەممە شاندی دانوستانکاری حکومەت بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان درێژە بە گفتوگۆکانی پەیوەست بە پرسی نەوت و بودجەی فیدڕالی 2021 دەدات.
ئه‌ندامێكی شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شانده‌كه بۆ دوایین جار ده‌چێته‌وه به‌غدا و له كۆتا گه‌ڕی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاره پێشنیازی راده‌ستكردنی دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان بده‌نه به‌غدا.
هـ.ر.