وه‌زیری پلاندانان: هه‌رێمی كوردستان جدییه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و ئەندامی شاندی دانووستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، بە كوردستان24ـی راگەیاند، لە دوایین سەردانیان بۆ بەغدا، ھەنگاوی باشیان بڕیوە و حكومەتی ھەرێمی كوردستان رازییە بە سەرجەم داواكارییە دەستوورییەكانی عێراق و لیژنەی دارایی پەرلەمان و ھەمووی بە راپۆرت ئامادەیە و وەڵامدراوەتەوە. گوتیشی، ھەرێمی كوردستان جددییە لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، بەڵام ھەر داواكارییەك لە دەستوور دەربچێت حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێی رازی نابێت، چونكە ئێمە ھیچ بیانووێكمان نەھێشتووەتەوە و ھەموو ھەوڵەكان بۆ رێككەوتنە، ناكرێت داواكارییەكان زیاتر بكرێن لە دەرەوەی دەستوور.
د. دارا ره‌شید گوتی: "له‌دوایین سه‌ردانمان بۆ به‌غدا، جگه له پرسی بودجه، كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه‌مان تاوتوێ كردووه، سه‌باره‌ت به ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتووین، هه‌ندێك پرسیاریان هه‌بووه، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان ئاماده كردووه و ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه دابنیشین و ئه‌و بڕگه‌ی په‌یوه‌سته به هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی بكه‌ین و به یه‌كده‌نگی بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن، د.دارا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "نایشامه‌وه، له سه‌ردانه‌كانی پێشوومان هه‌ستمان به‌وه ده‌كرد، ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتن هه‌یه، به‌ڵام له داویین سه‌ردانمان، بینیمان گه‌شبینی زیاتر بۆ رێككه‌وتن به‌دی ده‌كرێت".
گوتیشی: "شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین، هه‌موو ئه‌و بڕگه و به‌ندانه‌ی ده‌ستوور، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك ده‌پارێزێت، پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بین، سه‌باره‌ت به نه‌وت و داهاته‌كانی، هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا ئاماده‌ین".
له‌باره‌ی ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باس له راده‌ستكردنی داهات و ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا، د.دارا جه‌ختی كردووه، "راده‌ستكردنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان، داواكاری حكومه‌تی عێراق بووه و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، چاوه‌ڕوانین له په‌رله‌مانی عێراق په‌سند بكرێت، به‌ڵام پێشنیازی دووه‌م له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، كه راده‌ستكردنی داهاتی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به نرخی سۆمۆ بێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌ش رازی بووه، به راشكاوانه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و لیژنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتوومانه، هه‌رێم ئاماده‌یه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، یان داهاته‌كه‌ی له رێگه‌ی سۆمۆ ئاماده‌یه، به هه‌ردوو شێوه ره‌زامه‌ندیمان نیشانداوه. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان زۆر جدییه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام هه‌ر داواكارییه‌كی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور، به دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕازی نابێت، هه‌رچه‌نده سیناریۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه رێكنه‌كه‌وین، به‌ڵام ئێمه هیچ شتێكمان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، كه رێكنه‌كه‌وین، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقیش باسی ئه‌وه‌مان كردووه، ئاماده‌ین رێكبكه‌وین، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به نووسراوی فه‌رمی داوایان لێمان كردووه، به نووسراوی فه‌رمی وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه و پابه‌ند ده‌بین".
له ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (12.67%)ی بودجه‌ی عێراق بۆ هه‌رێم، د.دارا روونیكرده‌وه، "وه‌زاره‌تی پلاندانی هه‌رێم و عێراق، به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ده‌ستی ئاماری عێراق و هه‌رێم، رێژه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان به (13.9%) دیاریكردووه، ره‌نگه رێژه‌كه بۆ (12.67%) بێت، به‌ڵام له گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتووین، كه نوێنه‌ری هه‌موو كوتله‌كانی تێدایه، به‌تایبه‌تی كوتله توندڕه‌وه‌كان، هه‌ستمان به هیچ ئه‌گه‌رێكی كه‌مكردنه‌وه نه‌كردووه، كه‌مكردنه‌وه له رێژه‌ی (12.67%) قابیلی قه‌بووڵ نییه، هه‌رچه‌نده رێژه‌كه له‌وه كه‌متر بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه، كه ته‌نیا له مووچه‌دا قه‌تیس كراوه، به‌غدا ئه‌و بڕه‌ی بۆ هه‌رێمی ده‌نارد، پاره‌ی (681) هه‌زار مووچه‌خۆر بووه، به‌ڵام له راستیدا مووچه‌خۆری هه‌رێم یه‌ك ملیۆن (200) هه‌زار كه‌سه، كه فه‌رمانبه‌ر و شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئه‌منی و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌مه له ساڵی (2013)ـه‌وه به‌و شێوه‌یه بووه، به‌ڵام رێژه‌ی (50%) مووچه‌خۆرانی عێراق زیادی كردووه، به‌ڵام هه‌رێم هه‌ر وه‌كو خۆی هه‌ژمار كراوه، ئه‌مه‌ش غه‌درێكی دیكه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كراوه".
د. دارا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێژه‌یه‌ی له بودجه دیاریكراوه، وه‌كو خۆی پێی ناگات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراقیش ئه‌و رێژه‌یه به‌كارناهێنێت، بۆیه ئێمه خۆمان بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردووه، به‌گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی ده‌گاته به‌رده‌ستمان، بڕیارمان داوه، (30) رۆژ جارێك، مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی له‌ناكاو نه‌یه‌ته پێشه‌وه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌كاتی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا روویدا و نرخی نه‌وت دابه‌زی و داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان زۆر كه‌مبوونه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌سنكردنی بودجه‌ی عێراق و هاتنی پشكی هه‌رێم، ئه‌وكات بڕیار له‌وه ده‌ده‌ین، ده‌توانین رێژه‌ی چه‌ند مووچه‌ی مووچه‌خۆران بده‌ین، ئه‌وه بڕیارێكه، مووچه (30) رۆژ جارێكه، ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌وه ده‌بین، به‌ڵام به رێژه‌ی چه‌ند كه‌متر، ئه‌وه له‌سه‌ر داهات ده‌وه‌ستێته‌وه".
د. دارا دووپاتی كرده‌وه، " با كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا له مووچه‌دا بچووك نه‌كه‌ینه‌وه، ئێمه كێشه‌ی خاك و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی هه‌یه، بۆیه پێمانوایه ئه‌گه‌ر له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا بگه‌ینه رێككه‌وتن، ده‌توانین بپڕژێینه سه‌ر بابه‌ت گرنگه‌كانی نه‌ته‌وا‌یه‌تی و خاك و ئه‌و بابه‌تانی به‌رده‌وام كێشه‌یان له‌سه‌ر، كه تا ئێستا گوندی كوردی ته‌عریب ده‌كرێت".
د.ی