حكومه‌ت چاودێری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شەقامی (100) مه‌تری سلێمانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاریزگاری سلیمانی، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌ی شه‌قامی (100) مه‌تری سلێمانی كۆبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی كاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌كه‌ن، دواتر بڕیار درا، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
کارکردن لە شەقامی (100) مەتری ئۆتۆبانی بابان بەردەوامە، حکومەت هەڵسەنگاندن بۆ کارە جێبەجێکراوەکانی (6) مانگی رابڕووی شەقامەکە دەکات.
پارێزگار و بەرپرسان، لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار کۆبوونەوە، تا بزانن بەربەستەکانی پێش شەقامەکە چین، بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێن و کارەکان نەوەستێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی گوتی: "زیاتر له (20) كیلۆمه‌تری رێگاكه رێككراوه تا ده‌گاته تاسڵوجه، ئاراسته‌ی رێگاكه دیاریكراوه و پاككراونه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك كێشه هاتوونه‌ته به‌رده‌م پڕۆژه‌كه، وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه و خه‌مڵاندنی زه‌وی، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌ویان له‌م شوێنه‌دا هه‌یه، لیژنه‌ی بۆ پێكهێنراوه و هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌و ئاستانه كرد، كه له‌به‌رده‌می رێگاكه دان".
لەماوەی (6) مانگی رابردوو، کار لەسه‌ر (13%)ی شەقامەکە کراوە، زۆربەی پردەکانیش لەقۆناغی تەواو بووندان، ئەمە جگە لەدروستکردنی گەورەترین پرد.
پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی شاری سلێمانی، کە شەقامێکی (100) مەتریە و درێژییەکەی (32) کیلۆمەترە و بڕی (400) ملیار دیناری لەلایەن كابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ تەرخانکراوە، بڕیارە لەماوەی (3) ساڵدا تەواو بکرێت، بەتەواوبوونی ئاستی پیشەسازی و بازرگانی و هاتوچۆ بەرەو پێشەوە دەبات و کارئاسانی تەواو بۆ گشت بوارەکانی ژیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەکات.
د.ی