نرخی نەوت ھەڵكشا

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 55.50 دۆلار بەرزبووەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

لەگەڵ دابەشکردنی زیاتری ڤاکسین و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن گەورە بەرهەمهێنەران، نرخی نەوت بە رەنگی سەوز دەستی بە مامەڵە کرد.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.74% بۆ 55.50 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 0.52% بۆ 52.52 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرنامەی دابەشکردنی ڤاکسین لە زۆربەی وڵاتە زیانلێکەوتووەکان و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە لایەن گەورە بەرهەمهێنەرانی وەک سعوودیە و عێراق دەگەڕێتەوە.

سەرەڕای ئەوەش، لەگەڵ زیاتر بوونی متمانەی خەڵک بە ڤاکسینەکان  پێشبینی دەکرێت خواست بۆ نەوت و سووتەمەنی لە داهاتوو زیاتر بێت.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کۆمپانیاکانی گەڕان بە دوای نەوت و گاز لە ئەمەریکا کار بۆ زیادکردنی ژمارەی سەکۆکانی هەڵکۆڵین دەکەن.