نێچیرڤان بارزانی: به شکۆوه یادی شەھیدانی 1ی شوبات ده‌که‌ینه‌وه
K24 – ھەولێر
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی تەقینەوەكانی 1ی شوبات رایگەیاند، با یادی شه‌هیدانی 1ی شوبات بكەینە ھەوێنی یەكڕیزی.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا نووسیویەتی: "له یادی شه‌هیدانی 1ی شوباتدا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین. به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه. با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو، پێکه‌وه شه‌هید بوون، بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان".
ئەمڕۆ 17 ساڵ بەسەر تەقینەوەكانی 1ی شوبات تێدەپەڕێت كە لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 1/2/2004 بەھۆی دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە بارەگاكانی لقی 2ی پارتی و مەڵبەندی 3ی یەكێتی لە ھەولێر 103 كەس شەھیدبوون و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.
له یادی شه‌هیدانی ١ی شوباتدا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاکیان داده‌نوێنین. به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه. با یادی شه‌هیدانی سه‌رکرده، ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان که خوێنیان تێکه‌ڵ بوو، پێکه‌وه شه‌هید بوون، بکه‌ینه هه‌وێنی یه‌کڕیزی و پێکه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) February 1, 2021