لە سنووری خانەقین پێنچ چەکداری حەشد کوژران و شەڕ لەگەڵ داعش بەردەوامە

چەکدارانی داعش بۆسەیان بۆ داناون
وێنەی چوار لەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە ئەمڕۆ کوژران
وێنەی چوار لەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە ئەمڕۆ کوژران

K24 - گەرمیان

لە ناوچەی نەفتخانەی سنووری قەزای خانەقین، ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کەوتوونەتە نێو بۆسەیەکی چەکدارانی داعش، لە ئەنجامدا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون، شەڕەکەش تائێستا بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خانەقین بە کوردستان24ـی راگەیاند "لیوای 20ـی حەشدی شەعبی کەوتووەتە بۆسەی چەکدارانی داعش، بەو ھۆیەوە پێنچ چەکداریان کوژراون".

سەرچاوە ئەمنییەکە گوتیشی "ھێزێکی زۆری سوپا و حەشدی شەعبی بۆ شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون و شەڕیش بەردەوامە".

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەمانە ناوی کوژراوەکانن:

1 - عەباس محەمەد
2 - عەبدوڵڵا محەمەد
3 - مستەفا ناجی
4 - ئەمیر عەبدولحەسەن
5 - محەمەد زافر

چەکدارانی حەشدی شەعبی لەکاتی بەڕێکەوتن بۆ شەڕەکە

هـ.ر.