حكومه‌تی هه‌رێم: (229) پڕۆژه‌ی رێگاوبان له‌ جێبه‌جێكردندان

"كاری له‌پێشنه‌ی حكومه‌ت بۆ ئەو پڕۆژانەیە، کە پەیوەستە بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە"
پڕۆژەكانی رێگاوبان به‌رده‌وامه‌
پڕۆژەكانی رێگاوبان به‌رده‌وامه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، رێگا دوو سایدەکانی نێوان پارێزگاکان لە كار له‌ پێشینه‌كانی پڕۆژەکانیدا داناوە و بەشێکیش لە رێگاوبانەکان ئێستا لە ژێر جێبەجێکردندان. وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە دوای ئەوەی لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان کۆبوەوە، رایگەیاند، (129) پڕۆژەی رێگاوبان لەژێر جێبەجێکردندان، بەڵام كاری لە پێشینەی ھەموو پڕۆژەکان، بۆ پڕۆژە ستراتیژییەكانی نێوان شارۆچكە و شارەكانە.

پلانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی رێگاوبان بكرێت، كه‌ پڕۆژەكانی تەواوكردنی رێگەی دووسایدكردنی نێوان شار و شارۆچكەكان دەگرێتەوە.  وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان کۆبوویەوە، بۆ خستنەڕوی ئەو پڕۆژانەی، کە دەیانەوێت جێبەجێی بکەن، ئاماژەی بەوەش كرد، كاری له‌پێشنه‌یان بۆ ئەو پڕۆژانەیە، کە پەیوەستە بە ژیانی ھاووڵاتیانەوە.

بڕیاردەری لیژنەی ئاوەدانكردنەوە رووینكرده‌وه‌، چەندین پێشنیازیان داوەتەوە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بە دوو سایدكردنی رێگەی نێوان پارێزگاكان.

رێگای دوو سایدی نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ھاووڵاتیانی کەمدەرامەت، لە كارە لە پێشینەكانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، ئێستا كار لەسه‌ر (229) پڕۆژەی رێگاوبان دەكرێت و (800)کم رێگای گوندەکان کاری تێدا دەکرێت، كاریش لە (62) پڕۆژەی نیشتەجێكردن به‌رده‌وامه‌، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا بەسەر خەڵكی دابەشی بكەن.

د.ی