مه‌رجه‌عێكى ئێران حه‌جى ئه‌مساڵى شيعه‌كانى هه‌ڵپه‌سارد
K24 – هه‌ولێر:
یەکێک لە مەرجەعەکانی شيعه ئاينزاكانى ئێران ده‌ڵێت: شيعه‌كانى ئێران ئەمساڵ حەجیان لەسەر نییە.
ئاژانسی هەواڵی فارس‌نیوز لە زمان "عەبدوڵڵا جەواد عامولی"، كه پله‌ى له مه‌رجه‌عيه‌تى ته‌قليددا ئايه‌توڵڵايه، رایگەیاند: ئەو شيعه ئاينزا ئێرانيانه‌ى توانای چوون بۆ حەجیان هەیە، بۆ ئەمساڵ ئەنجامدانی حەجیان لەسەر واجب نییە.
وەزیری ئیرشاد و بەڕێوبەری رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران پێشتر گوتبووی، سعوودیە بەڕاستی هەوڵ نادات ئێرانیيەکان لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵدا بەشداری بکەن.
عەلی جەننەتی، رۆژی پێنجشەممە، گوتی: کاتی سەردانی شاندی ئێرانی بۆ سعوودیە بەمەبه‌ستی رێککەوتن لەبارەی مەراسیمی حەجی ئەمساڵەوە، دیپلۆماتکارانی ئێرانی لە لایەن سعوودییەکانەوە بێڕێزییەکی زۆریان پێ کراوە و ئەمساڵیش کاتی بەشداریکردن لەو مەراسیمەمان لە دەستداوە.
له مه‌راسيمى حه‌جى ساڵى رابردوودا، به هۆى درووستبوونى پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر يه‌كێك له پرده‌كانى ناوچه‌ى ئه‌نجامدانى په‌رستشه‌كانى حه‌ج ژماره‌يه‌ك له حاجيان گيانيان له‌ده‌ستدا و به‌شێك له‌و قوربانييانه خه‌ڵكى ئێران بوون و ژماره‌يه‌كيشيان ته‌رمه‌كانيان نه‌دۆزرايه‌وه و به‌و هۆيه‌وه كێشه له نێوان ئێران و سعووديه درووستبوو.