پيسترين شارى جيهان له ئێرانه
K24 – ههولێر:
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، رایگەیاند: شاری زابوڵ لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران پیسترین شاری جیهانە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا باسی رێژەی پیسبوونی سێ هەزار شاری جیهانی کردووە و رایگەیاندووە: رێژەی پیسی لە شاری زابوڵ گەیشتووەتە 217 کە ئەمە بەرزترین رێژەی پیسبوونە له جيهاندا.
دوای زابوڵ چوار شار لە هندستان وە ک پیسترین شارەکانی جیهانی ناسێنراون.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەهەمانکاتدا رایگهياندووه، 98% شاری وڵاتانێك بە داهاتی کەم و مام ناوندییەوە، زیاتر لە ستانداردی ئەو رێکخراوەیە ژینگەیان پیسە.
شاری مێژوویی زابوڵ بە نزیکەی 130 هەزار دانیشتوانییەوە، ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێرانە.