جوتیار عادل: هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ زامنكردنی مووچه چڕكراونه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه شه‌فافانه هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی مووچه چڕكردووه‌ته‌وه، كه له كاره له‌پێشیه‌نه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)دا حكومه‌ت خه‌رجی كه‌م كردووه‌ته‌وه و گرنگی به دابینكردنی بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات".
جوتیار عادل گوتی: "شاندنی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆ به‌رده‌وامه، بۆیه هیچ ئه‌نجامێك به فه‌رمی هه‌ژمار ناكرێت، تا شانده‌كه به فه‌رمی راینه‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌و چوارچێوه‌یه، هیچ هه‌واڵێك به‌فه‌رمی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ژمار ناكرێت".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، گوتبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "دابینكردنی مووچه، له كاره له‌پێشیه‌نه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و باشكردنی بار و گوزه‌رانی خه‌ڵكی، له خه‌می كابینه‌ی نۆیه‌مه، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ زامنكردنی مووچه چڕكراونه‌ته‌وه، تا بتوانین له‌و دۆخه ئابوورییه‌دا رۆڵێكی گه‌وره‌مان هه‌بێت، بۆیه هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، پلاندانان و سامانه سرووشتییه‌كان راسپێدراون، تا له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی (2021)دا، ئه‌وه‌ی له توانای حكومه‌تی هه‌رێمه، به هیچ شێوه‌یه‌ك درێغی نه‌كات".
جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "كابینه‌ی نۆییه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندووه، به شێوه‌یه‌كی زۆر شه‌فافانه و راسته‌وخۆ كار له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له هه‌مان كاتدا، له داوی (2013)ه‌وه بۆیه‌كه‌مجاره حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێته خاوه‌نی بودجه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بتوانێت هاوسه‌نگی له‌نێوان خه‌رجی و داهات بكات و چاكسازی ئه‌نجام بدات، كه به‌رده‌وامیشه، سه‌باره‌ت به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه له كابینه‌ی هه‌شته‌م پاشه‌كه‌وت كراوه، ئێستاش هه‌ر به پاشه‌كه‌وت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی پێكردووه، به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ زامنكردن و باشكردنی بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌ت تاكه لایه‌نی به‌رپرسه له‌و بابه‌ته".
سه‌رباره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی داهات، روونیكرده‌وه، "كۆمه‌ڵێك رێكار ده‌ستی پێكردووه، ئه‌نجامی باشیش ده‌ست ئه‌و لیژنانه كه‌وتووه، كه پێداوچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زامنكردنی پێدانی مووچه، ئێستا حكومه‌ت خه‌رجییه‌كانی بۆ (60) ملیۆن دۆلار كه‌م كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك بڕیار و رێكار بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی دراون، ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و كاتیشی پێویسته، ئێمه له‌سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ین و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه په‌یوه‌ندی به چاكسازییه‌وه هه‌یه، وه‌ك خه‌رجی كۆمپانیاكانی نه‌وت، پێداوچوونه‌وه به گرێبه‌سته‌كانی خزمه‌تگوزاری، خاڵه سنوورییه‌كان و بابه‌تی بنبڕكردنی قاچاغچییه‌تی، ئه‌مانه كرۆكی چاكسازین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و پڕۆسه‌ی چاكسازی به‌گشتی. یاسای بودجه‌ش به‌شێكی گرنگه، مه‌به‌ستی كابینه‌ی نۆیه‌م له پڕۆژه‌یاسای بودجه ته‌نیا بۆ هاوسه‌نگی خه‌رجی و داهات نییه، به‌ڵكو شافافیه‌ت و دادپه‌روه‌ریش ئامانجمانه، تا ئه‌دای حكومه‌ت له‌ئاست خزمه‌تگه‌یاندن بێت به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".
د.ی