گه‌نجێك ته‌سبیحێكی جیاواز درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی شاره‌دێی قه‌سرۆك، ته‌سبیحێكی (182) هه‌زار ده‌نكی درووستكردووه، ئه‌و گه‌نجه (3) ساڵ سه‌رقاڵی ئه‌و كاره‌ی بووه و ناوكی زه‌یتونی بۆ ده‌نكی ته‌سبیحه‌كه به‌كارهێناوه، درێژی ته‌سبیحه‌كه هه‌زار و (600) مه‌تره، ئه‌و گه‌نجه ته‌سبیحه‌كه‌ی كرده دیاری مۆنۆمێنتی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی میوانانی بیانی كاتێك سه‌ردانی ده‌كه‌ن، چیرۆكی ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی (182) هه‌زار له منداڵ و ئافره‌ت و پیر و گه‌نجی كورد ببیستن.
كارێكی هونه‌رییه و به ئاڵای كوردستان داپۆشراوه، ته‌سبیحێكی ماناداره و تێكهه‌ڵكێشی پڕۆسه‌ی ئه‌نفاله‌كانی كردووه، چیرۆكی (33) ساڵ له‌مه‌وبه‌ری له‌ناوبردنی (182) هه‌زار مرۆڤی كوردی هه‌ڵگرتووه.
ئامانجیه‌تی میوانانی بیانی، كاتێك سه‌ردانی ئه‌م مینۆمێنته ده‌كه‌ن، باشتر له نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی سه‌رزه‌وی تێبگه‌ن.
ئه‌گه‌ر "هونه‌ر ئه‌حمه‌د" ئه‌ركی زۆری بۆ دروستكردنی ئه‌م ته‌سبیحه كێشابێت، ئه‌وه رۆڵ و ماندووبوونی ئه‌و لێره‌وه كۆتایی هات و ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م مینۆمێنته بۆ پاراستن و نیشاندانی ته‌سبیحه (182) هه‌زار ده‌نكییه‌كه ده‌سپێده‌كات.
"هونه‌ر ئه‌حمه‌د"، نزیكه‌ی (3) ساڵ سه‌رقاڵی درووستكردنی ئه‌م ته‌سبیحه بووه، كه ده‌نكه‌كانی له ناوكی زه‌یتوون پێكدێت و درێژی هه‌رلایه‌كی (800) مه‌تره، واته درێژیه‌كه‌ی هه‌زار و (600) مه‌تره، له دیدی خاوه‌ن پڕۆژه‌دا، داری زه‌یتوون هیمای ئاشتییه، بۆیه ئه‌و ده‌نكی زه‌یتونی به‌كارهێناوه و (182) هه‌زار ده‌نكه‌كه‌ش هێمایه بۆ ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی (182) هه‌زار كورد له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو.
د.ی