بەوێنە.. مۆمیاکراوێک بە زمانێکی زێڕەوە لە میسر دۆزرایەوە

دوای مردنی زمانی بڕدراوە و زمانێکی لەزێڕ دروستکراوی بۆ دانراوە
زمانە زێڕەکە لەنێو کەللـەسەری مۆمیاکراوەکە دەدرەوشێتەوە
زمانە زێڕەکە لەنێو کەللـەسەری مۆمیاکراوەکە دەدرەوشێتەوە

K24 - هەولێر

شوێنەوارناسان لەکاتی کنەوپشکنین لە پەرستگەی تاپۆسیریس ماگنای میسر ژمارەیەک مۆمیاکراویان دۆزینەوە کە یەکێکیان زمانی لە زێڕ دروستکراوە.

تیمی شوێنەوارناسانی میسری - دۆمینیکی کە مۆمیاکەیان دۆزیوەتەوە, وای بۆ دەچن کاتێک ئەو کەسە مردووە، ئەوانەی مۆمیایان کردووە زمانیان بڕیوە و زمانێکی زێڕیان لە شوێنی داناوە، تاوەکو لە ژیانی دواییدا بتوانێت لەگەڵ خواوەند ئۆزیریس قسەبکات.

ئۆزیریس بەپێی بیروباوەڕی میسرییە کۆنەکان: فەرمانڕەوای ژیانی دوای مردن و دادوەرەیانە و یەکێکە لە گرنگترین خواوەندەکان لەلایان.

بەگشتی لەو کنەوپشکنینەدا 16 مۆمیاکراو دۆزراونەتەوە، کە بەپێی بۆچوونی شارەزایان دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر لەو شوێنە شاردراونەتەوە.

هەرچەندە بەشێکی مۆمیاکان تێکچوون، بەڵام ماسکی لە بەرد دروستکراو لەسەر رووخساریان هەبووە، کە رەنگە ئەو ماسکانە لەسەر شێوەی هەریەک لەو کەسانە دروستکرابن.

تیمی زانکۆی سانتۆ دۆمینگۆ بە هاوبەشی لەگەڵ تیمێکی میسری نزیکەی 10 ساڵە لەو شوێنە خەریکی کنەوپشکنینن و ئەوان ئەو مۆمیاکراوانەیان دۆزیونەتەوە.

.
ئەو مۆمیاکراوەی زمانی زێڕ بووە، لەوانی دیکە باشتر ماوەتەوە

 

.
.

 

.
.

 

.
.

 

.
.

 

.
.