پرۆسەی بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییان لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستیپێکرد

بە دەستپێشخەری "پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان"، دکتۆر جۆرج دالامان لە پارتی CDHـی بەلجیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVA، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی بەلجیکا پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی ئێزدییان دەستیپێکرد.
دلاوەر ئاژگەیی و جۆرج دالامان
دلاوەر ئاژگەیی و جۆرج دالامان

K24 - هەولێر

بە دەستپێشخەری "پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان"، دکتۆر جۆرج دالامان لە پارتی CDHـی بەلجیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVA، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی بەلجیکا پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی ئێزدییان دەستیپێکرد.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 4ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) رایگەیاند "بڕیارە ئەم پرسە لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا تاوتوێ بکرێت و دواتر لە دانیشتنێکی فەرمیی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بخرێتە دەنگدانەوە".

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندیدا لەگەڵ جۆرج دالامان بەپێی راگەیەندراوەکەی دلاوەر ئاژگەیی "سوپاسی هەوڵەکانی کرد و پشتگیری و هاوکاری حکومەتی هەرێمی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەکە راگەیاند".

دکتۆر دالامان بە گوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، دۆستی نزیکی کوردستانە و لەکاتی تەنگانەدا پشتگیری کوردستانی کردووە و چەندجار سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کردووە.

د. دالامان، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکایە و پێشتر ئەندامی رێکخراوی جیهانی پزیشکانی بێ سنوور بووە.

دکتۆر دالامان بە گوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، دۆستی نزیکی کوردستانە
دکتۆر دالامان بە گوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، دۆستی نزیکی کوردستانە