نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدانه‌ی ئێران دەكات بەھۆی زیادبوونی لەسێدارەدان

بەردەوام رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ ھۆشدارییان داوە لەوەی گیراوە سیاسییەكان دیكە لە كوردستان و بلوچستان، ئەھواز دووچاری حوكمی لەسێدارەدان دەبنەوە بەھۆی چالاكییە سیاسییە بەرھەڵستكارەكانیان".
نەتەوە یەكگرتووەكان سەركۆنەی ئێران دەكات بەھۆی مافەكانی مرۆڤ
نەتەوە یەكگرتووەكان سەركۆنەی ئێران دەكات بەھۆی مافەكانی مرۆڤ

K24 – ھەولێر:

نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیگەرانی خۆی رایگەیاند لە زیادبوونی ژمارەی لەسێدارەدان لە ئێران لەم دواییەدا دژ بەگیراوە سیاسییەكان. نووسینگەی كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیاندراوێكدا جەختیكردەوە، لەوەی شارەزایانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئیدانه‌ی لەسێدارەدانی جاوید دەھقان، سەر بە كەمینەی بلوچ دەكات.

ھەروەھا شارەزایانی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە بەردەوام زیادبوونی لەسێدارەدانی زیندانیان لە كەمینەی بلوچ لەم دواییەدا لە ئێران. ئاماژەیانكرد بە لەسێدارەدانی 21 زیندانی لە 15 كانوونی یەكەمەوە. داواشیان لە ئێران كرد، دەسبەجێ ئەو لەسێدارەدانانە راگرێت.

وێڕای دەنگە ناڕازییەكانی نێودەوڵەتی، لەوانەش ئەنجوومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتدارانی ئێران لە (30ی كانوونی دووەم/ یه‌نایری 2021) جێبەجێكردنی لەسێدارەدانی دژ بە چالاكوانی بلوچی راگەیاند.

ھەروەھا ناوەندی راگەیاندنی دادگای ئێرانی لە كاتی خۆی جەختیكردەوە لەسەر جێبەجێكردنی حوكمی لەسێداره‌دان دژ بە جاوید دەھقان خولد، تەمەن (31) ساڵ، لە زیندانی زاھیدان بە تۆمەتی "شەڕكردن و كاركردنی كارا لەگەڵ كۆمەڵەكانی دژ بە حكومەت" و بە "سەركردەی كۆمەڵەیەكی چەكدار"ی وەسفكرد".

بەردەوام رێكخراوەكانی مافەكانی مرۆڤ ھۆشدارییان داوە لەوەی گیراوە سیاسییەكان دیكە لە كوردستان و بلوچستان، ئەھواز دووچاری حوكمی لەسێدارەدان دەبنەوە بەھۆی چالاكییە سیاسییە بەرھەڵستكارەكانیان".

لە میانی ئەم چەند ھەفتەی دواییدا، دەسەڵاتدارانی ئێران، ھەڵمەتێكی سەركوتكردنی لە ناوچەكانی نەتەوەكاندا دەسپێكردووە، بە ئەنجامدانی حوكمی لەسێدارەدان دژ بە گیراوە سیاسییەكان، ئەمە جگە لە جێبەجێكردنی دەستگیركردنی ھەمەڕەكی دژ بە چالاكوانان لە كوردستان و بلوچستان و ئەھواز.

سه‌رچاوه‌: العربیة نیت