ههفتهی داهاتوو رهشنووسی بودجه ئاماده دهبێت
K24 - ههولێر:
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دوو هەفتەی رابردوودا گفتوگۆی چڕوپڕى هەبووە لەگەڵ وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی بودجەی (2021)ی هەرێمی کوردستان، لە هەفتەی داهاتووشدا لەسەر بنەمای ئەنجامی ئەو کۆبوونەوانە و داتای پڕۆژەکان، هەوڵ دەدات رەشنووسی پڕۆژەیاساکە تەواو بکات.
وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، ئاراستەی کۆبوونەوەکانمان بەشێوەیەک بوو، پێشینە بۆ ئەو پڕۆژانە دهبێت، کە زیاتر خزمەتگوزارین و کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر باروگوزەرانی هاووڵاتیان ههیه.
لە ھەفتەی داھاتوو، لەسەر بنەمای ئهنجامی ئەو کۆبوونەوانەی وەزارەتی پلاندانان بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارايی لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا لەگەڵ وەزارەت و دەستەکان ئەنجانی داوە، ھەوڵ دەدەن رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی (2021) تەواو بکەن و كاری له پێشینهش بۆ ئەو پڕۆژانەیە، کە پەیوەستە بە ژیانی ھاووڵاتیانهوه.
د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "رەشنووسەکە لە ھەردوو بەشی بودجەی وەبەرھێنان و بودجەی بەکاربردن پێکھاتووە"، جهختیشی لهوه كردهوه، بۆ پەسەندکردنی، مانگی ئادار پڕۆژەی بودجە دەنێرنە پەرلەمان.
زیاد جهبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژهی بهوه كرد، "لەدوای چەند ساڵ ئامادەنەکردنی پڕۆژەی بودجە، ئێستا باشترین کارە، کە حکومەت ھەوڵی ئامادەکردنی دەدات، ئێمەش ھەموو ئامادەکارییهکمان کردووە، ھەر کات بێتە پەرلەمان، پەلە لەپەسەندکردنی دهكهین".
بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی پلاندانان دایناوە، تا کۆتایی مانگی شوبات رەشنووسی بودجەی (2021) ئامادە دهکرێت و دواتر ئەنجومەنی وەزیران پەسندی بکات و رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکرێت یان نەکرێت، ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ بودجەی خۆی دەبێت.
د.ی