"چاره‌نووسی سه‌ڵاح په‌یوه‌سته به بڕیاری مێسی"
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید له راپۆرتێكدا سیناریۆیه‌كی له نێوان یانه‌كانی بارسێلۆنا، ریال مه‌درید، لیڤه‌رپوول و پاریس سانجێرمان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: بڕیاری مێسی په‌یوه‌سته به چاره‌نووسی سه‌ڵاح و مباپێ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان به ئاشكرا ئاره‌زووی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌هۆی یاسای دارایی خاوێن ناتوانێت مێسی بگوازێته‌وه ئه‌گه‌ر مباپێ نه‌فرۆشێت.
له به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدیش بڕیاری داوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه خه‌زێنه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ونی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ نه‌هاته دی، راسته‌وخۆ ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح وه‌كو به‌دیلی مباپێ ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، چاره‌نووسی سه‌ڵاح و مباپێ په‌یوه‌سته به بڕیاری لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، تا ئه‌و یاریزانه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌دات، چاره‌نووسی مباپێ و سه‌ڵاح به نادیاری ده‌مێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح له لیڤه‌رپوول بێزاربووه و خه‌ونی ئه‌و یاریكردنه به درێسی ریال مه‌درید له لالیگای ئیسپانیا.