وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاند
کوردستان
ئاماری تووشبوون
ئاماری گشتی
په‌تای كۆرۆنا
رێژه‌ی مردن و چاكبوونه‌وه
ژماره‌ی چاكبوونه‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
دۆخی ته‌ندروستی هه‌رێم
K24- ھەولێر:
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، چاكبوونه‌وه و گیانله‌ده‌ستدانی كۆرۆنای له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان راگه‌یاند و ئاشكرای كرد، 38 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون، كه ئه‌مه‌ش كه‌مترین ژماره‌ی تووشبوونه كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرابێت.
لە راپۆرتی وەزارەتی ھاتووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 117 كه‌س كراوه و له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 38 كه‌ی دیكه تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2 كەسی تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان گیانی لەدەستداوە، كه هه‌ردووكیان له شاری هه‌ولێر بوونه و 337 كه‌سیش له‌و ڤایرۆسه چاكبوونه‌ته‌وه.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: