سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیە موراد دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  نادیە موراد چالاکیی ئێزدی و رزگاربووی دەستی داعش کرد.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە  نادیە موراد چالاکیی ئێزدی و رزگاربووی دەستی داعش کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێم، هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی  ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد

گوتیشی: ئێزیدی پێکهاتەیەکی رەسەن و گرنگی گەلی کوردستانن و هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانیی لە داوا رەواکانیان دەکات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو رزگارکردنی شنگالدا شەهید بوون. بۆیە پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە .

 نادیە موراد  وێڕای جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ژن و کچە رفێنراو و شوێنبزرکراوەکانی ئێزیدی و ئازادکردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی کۆچۆ، داواشی کرد بە زووترین کات رێکەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نادیه‌ موراد

لە دیدارەکەدا هەروەها جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کرا بۆ بەدیهاتنی دادپەروەریی بۆ قوربانییانی ئێزدی دەستی تیرۆریستانی داعش.