وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی "مامۆستاكه‌ی شه‌قڵاوه" ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا، ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا (ابراھیم سه‌باح مه‌لا) و ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه‌ی سۆركی بنه‌ڕه‌تی ده‌كات، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی قوتابخانه له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان ته‌زووی كاره‌با لێیدا و گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌قی پرسه نامه‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ابراھیم سه‌باح مه‌لا:
پرسەنامەیەك لە وەزیری پەروەردەوە:
بەداخەوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، یەکشەممە، رێکەوتی 7/2/2021، ھەواڵی گیان لەدەستدانی مامۆستا (ئیبراھیم سه‌باح مه‌لا)مان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شەقڵاوە پێگەیشت، کە لەکاتی نوێکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە گۆڕەپانی (قوتابخانەی بنەڕەتی سۆرك) گیانی سپارد، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی قوتابخانەی سۆرك و خانەوادەی مامۆستای کۆچکردوو (ئیبراھیم سه‌باح مه‌لا) دەکەین، لەخودای میھرەبان داواکارین دڵئارامی بەھەموومان ببەخشێت و دوا ناخۆشی خانەوادە بەرێزەکەی بێت.
إنا لله و إنا اليه را‌جعون
ئالان حمەسعید صالح
وەزیری پەروەردە
7/2/2021
H.B