داوا دەكرێت "مامۆستاكەی شەقڵاوە" بە شەهید ئەژمار بكرێت
K24- ههولێر:
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، مامۆستا ئیبراهیم ئەو مامۆستایەی لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان له یهكێك له قوتابخانهكانی شارۆچكهی شهقڵاوه بههۆی لێدانی تهزووی كارهبا گیانی لەدەستدا، بە شەهید ئەژمار بکرێت.
عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا له پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، مامۆستا ئیبراهیم کە لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا گیانی لەدەستدا، بە شەهید ئەژمار بکرێت، چونکە لە ئەرکێکی پیرۆزدا گیانی لەدەستداوە.
لەگەڵ کردنەوی یەکەم رۆژی دهوامی قوتابخانهكان لە شەقڵاوە، لەکاتی پاكکردنەوی قوتابخانە مامۆستایەك بەناوی (ابراھیم سهباح ناسر) لەقوتابخانەی (سۆركی بنهڕهتی تێكهڵاو) بەھۆی لێدانی تەزووی کارەبا، دەست بەجێ گیانی لەدەست دا.
H.B