گەندەڵیەکی گەورە لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

"فرۆشتنی دراوی بیانی رێگەیەكی كراوە بووە بۆ گەندەڵی"
دیناری عێراقی و دۆلار
دیناری عێراقی و دۆلار

K24 – ھەولێر

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، فرۆشتنی دراوی بیانی رێگەیەكی كراوە بووە بۆ گەندەڵی لە عێراق، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بۆ لێكۆڵینەوە لەو دۆسیە لیژنەیەك لە پەرلەمانی عێراق پێكھێنرا.

ئەو لێدوانەی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق كە تایبەت بوو بە گەندەڵی، دەنگدانەوەیەكی زۆری لە ناو خەڵك و لایەنە سیاسییەكان لێكەوتەوە و لیژنەیەكی تایبەت لە پەرلەمانی عێراق داوای كردنەوەی دۆسیەی لێكۆڵینەوە یان سەبارەت بەو لێدوانەی وەزیری دارایی كرد، بەو پێیەی ئاماژەیداوە تا ماوەیەك لەمەوبەر فرۆشتنی دراوی بیانی رێگەیەكی كراوە بووە بەرامبەر گەندەڵیكردن لە دارایی عێراقدا.

ھاوكات نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیداوە، لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆی كردووە، سەبارەت بەو لێدوانەی عەلی عەلاوی، كە ئاماژەیداوە ھەندێك كوتلەی سیاسی دەستیان لە بڵاوكردنەوەی گەندەڵیدا ھەیە، لە رێگەی فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیی دا و ئامانج لەو گفتوگۆكردنە پێكھێنانی لیژنەیەكە بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان.