سۆمۆ پلانی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی خاوی عێراقی هه‌یه و لێشاوی نه‌وتی ئێران فشاری له‌سه‌ر درووست ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی خاوی عێراق(سۆمۆ) رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه، عێراق له رووی فرۆشتنی نه‌وته‌وه، بگاته ئاستێكی پێشكه‌وتوو و پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌بێت له ریزی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ هه‌ردوو بازاڕی سه‌ره‌كی ئاسیا بۆ نه‌وتی خاو، كه چین و هیندستانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێشاوی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێران بۆ هیندستان و چین به جۆرێك له جۆره‌كان فشار له‌سه‌ر گه‌شه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌و دوو بازاڕه درووست ده‌كات.
ئاژانسی "الاقتصاد نيوز" بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاندووه، "سه‌ره‌ڕای كێبڕكێی توندی نێوان به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی خاو له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی سه‌ره‌كی له (ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا و ئاسیا)، بۆ له خۆگرتنی پشكی هه‌ره زۆری فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی ئاسیا، كه زۆر قازانجیان لێده‌كرێت، عێراق توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی باش بۆ خۆی دابین بكات و ببێته یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی دابینكردنی نه‌وتی خاو بۆ هیندستان و چین.
بازاڕی چین و پشكی به بازاڕكردن تێیدا
"سۆمۆ" روونیكرده‌وه، "له باره‌ی بازاڕی چینه‌وه، عێراق بێ ركابه‌ره و پشكی عێراق گه‌وره‌ترین پشكه له ریزی ئه‌و پێنج وڵاته‌ی پشكیان هه‌یه له دابینكردنی نه‌وتی خاو بۆ چین. له (2020)دا پشكی عێراق به‌رز بوویه‌وه و ئه‌مه‌ش یاریده‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی ریزبه‌ندی سێیه‌م بگرێت وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خاو بۆ چین.
بازاڕی چین به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانی ساغكردنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو هه‌ژمار ده‌كرێت و له ماوه‌ی رابردوودا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینی و تا دێت خواستی زیاتری له‌سه‌ر نه‌وتی خاو ده‌بێت. پاڵاوتگه سه‌ربه‌خۆكانی وه‌ك (Teapots) داواكاری زیاتری له‌سه‌ر نه‌وتی خاو هه‌یه و ئه‌مه‌ش هێزێكی زۆرتریی به‌خشیوه به توانستیی فرۆشی نه‌وتی عێراق له‌و بازاڕه‌دا.
سه‌باره‌ت به بازاڕی هیندستان، عێراق له (2020)دا به رێژه‌ی (%25) نه‌وتی خاوی بۆ ئه‌و بازاڕه دابین كردووه. به گوێره‌ی داتاكان، عێراق توانیویه‌تی ببێته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می نه‌وتی خاوی بازاڕی هیندستان له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا. بۆ چواره‌م ساڵیش له‌سه‌ر یه‌ك، له پله‌ی یه‌كه‌می جیهانی بووه له رووی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌وه بۆ هیندستان. له‌وه‌شدا پێش هه‌موو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی داوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، هیندستان دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی كڕینی نه‌وته. له رووی رووبه‌ره‌وه گه‌وره‌یه و ساڵانه بڕێكی زۆری نه‌وتی خاو هاورده ده‌كات و ژماره‌ی دانیشتوانی (1.3) ملیار كه‌سه و بازاڕه‌كه‌شی رووی له گه‌شه‌یه به‌راورد به بازاڕه‌كانی دیكه‌ی ئاسیا و جیهان.
میكانیزمی دابینكردنی نه‌وتی خاو
میكانیزمی دابینكردنی نه‌وتی عێراق بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان و كڕیاره‌كانی نه‌وت پشت به‌و بڕه نه‌وته ده‌به‌ستێت، كه هه‌نارده ده‌كرێت و پێشتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه و به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئۆپك وه‌ك ئه‌وه‌ی پشكی عێراق ده‌ستنیشانكراوه، بڕی نه‌وته‌كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و هه‌نارده‌ی بازاڕ ده‌كرێت.
پێشبینیی ده‌كرێت بازاڕی هیندستان له (2021)دا زۆر گه‌ڵاڵه‌ی بخرێته به‌رده‌م، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن، بچێته‌وه ناو رێككه‌وتنی ناووكی، ئه‌وا ئێران ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو بۆ هیندستان ده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی دووری نێوانیان كه‌مه و ئه‌گه‌ریش په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و په‌كین روو له ئاساییبوونه‌وه بكه‌ن، ئه‌وا چین رووده‌كاته‌وه هاورده‌ی كاڵای ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌و كاته كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به دوای پشكی خۆیان له بازاڕی نه‌وتی چیندا ده‌گه‌ڕێن و هاوكات ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن و ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی، ئه‌وا ئێرانیش ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ چین ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی ئێران له لایه‌ن پاڵاوتگه‌كانی چینه‌وه خواستی زیاتری له‌سه‌ره، ئه‌و كاته فشار له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ چینیش درووست ده‌كات.
سۆمۆ، رای وایه نرخی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا كه‌متره له‌و نرخه‌ی له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی باش بۆ خۆی له بازاڕی نه‌وتی ئاسیا بدۆزێته‌وه. هه‌موو ئه‌و ئاڵنگاریانه له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقن و پێویسته كاری زیاتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پلانێكی تۆكمه‌مان هه‌بێت بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وتی خاوی عێراق. له‌وانه به دوای كڕیاری نوێ‌دا بگه‌ڕێین، به تایبه‌تی خاوه‌نی پاڵاوتگه‌كان و ئه‌وانه‌ی گونجاون بۆ كڕینی نه‌وتی خاوی عێراق. وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆمۆ رایگه‌یاندووه.
ستراتیژیه‌تی عێراق له سایه‌ی رێككه‌وتنی ئۆپكدا
عێراق له باره‌ی ستراتیژی خۆیه‌وه بڕوای وایه، مه‌به‌ستییه‌تی بگاته پێگه‌یه‌كی باڵا له ئاستی جیهاندا له رووی هه‌نارده‌ی نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پشتیوانی ئابووری جیهانی بكات و وڵاته‌كه‌ی له ته‌نگژه‌ی ئابووری رزگار بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش "سۆمۆ" روونیكردووه‌ته‌وه، پێوه‌ر و بنه‌ما و میكانیزم و رێكاری تایبه‌ت داده‌نێن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی به بازاڕكردنی نه‌وتدا و هه‌وڵی رازیكردنی كڕیاره‌كانیان ده‌ده‌ن و كاری زیاتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق له بازاڕدا بپارێزن و هه‌نارده زیاد بكه‌ن و داهاتی زۆر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له گه‌شه‌ی ئابووری وڵات‌دا به‌كاری بهێنن.
"سۆمۆ"، جه‌خیتكردووه‌ته‌وه، له پێناو كامڵكاری له بواری بازاڕگه‌ری نه‌وتی خاو و غازی عێراقدا، كۆمپانیاكه‌یان، به‌رده‌وام كار بۆ واژووكردنی رێككه‌وتنی بنیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌راندا ده‌كات، له گرنگترینیان وڵاتانی ئۆپك و هاوپه‌یمانه‌كانیان له به‌كارهێنه‌رانی نه‌وت و ئه‌و پاڵاوتگه ئاسیایانه‌ی خواستیان له‌سه‌ر كڕینی نه‌وتی عێراق هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له نیسانی (2020)دا رێككه‌وتنی ئۆپك پڵه‌س، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئێستا كردووه‌ته‌وه، كه به هۆی كۆرۆناوه رووبه‌ڕووی بازاڕی نه‌وت بووه‌ته‌وه. عێراق بۆی گرنگ بوو بچێته رێككه‌وتنه‌كه‌وه و به‌شداری بكات له گێڕانه‌وه‌ی دۆخی بازاڕی نه‌وت بۆ قۆناغێكی سه‌قامگیر و باشكردنی نرخی نه‌وت، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی عێراق.
وه‌رگێڕان: ئ.ر