دی ماریا ئەستەمە بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات

ئانخێل دی ماریا
ئانخێل دی ماریا

 

K24-هەولێر

ئانخێل دی ماریا، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، بەشداری یاریی چوونی قۆناخی شازدە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات.

رۆژنامەی ئیکیپی فەڕەنسی ئاشکرای کردووە، ئانخێل دی ماریا یاریزانی ئارجێنتینایی پاریس سانجێرمان، بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆڵمپیک مارسێی تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری بکات و هەر بە هۆی ئەم پێکانەشی، نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

پاریس سانجێرمان شازدەی ئەم مانگە لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای خۆی رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبنەوە.