زێدان ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه له پێناو نه‌بیل فه‌قیر بفرۆشێت
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیسپانیا، پێشبینی ده‌كرێت نه‌بیل فه‌قیر یاریزانی به ڕه‌سه‌ن جه‌زائیری یانه‌ی ریال بێتیس له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.
نه‌بیل فه‌قیر ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال بێتیس ئه‌م وه‌رزه له كۆی 20 یاری ته‌نیا یه‌ك گۆڵ و پێنج ئاسیستی كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی هێرشه‌كانی ریال بێتیسه و له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یه‌كێك بوو له دیارترین یاریزانه‌كانی یارییه‌كه.
پێگه‌ی بێرنابیۆ دیجیتاڵی ئیسپانیا نووسیویه‌تی: نه‌بیل فه‌قیری ته‌مه‌ن 27 ساڵان یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه زینه‌دین زێدان زۆر پێی سه‌رسامه، له مێژه ئه‌و یاریزانه‌ش ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ئیسكۆ راسته‌وخۆ ده‌رگای گواستنه‌وه له‌به‌رده‌م نه‌بیل فه‌قیر بكاته‌وه.
نه‌بیل فه‌قیر له هاوینی 2019 له یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن به به‌های 20 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال بێتیس، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه تووشی قه‌یرانی دارایی بووه و به‌هۆی به‌رزی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م ناوه‌راستكاره جه‌زائیرییه بفرۆشێت، به‌وێیه‌ی ئه‌و یاریزانه ساڵانه 6 ملیۆن یۆرۆ له ریال بێتیس وه‌رده‌گرێت.