وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 3800 مێگاوات
K24 – هه‌ولێر:
ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشتووه‌ته (3800) مێگاوات و به‌راورد به ساڵی رابردوو، "زۆر زیاد" بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی "دیار بابان"، بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه.
له رێی په‌یجی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، "دیار بابان" گوتیشی: بڕیارە لە مانگی (نیسان/ ئه‌پریلی 2021) بڕی (100) مێگاواتی دیكەی كارەبا لەگەرمیان بەرهەم بهێنین و لەمانگی (تەمموز/ یۆلیۆ)یشدا بڕەكە لەهەمان كێڵگەی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ (165) مێگاوات كارەبا بەرز بكەینەوە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی سامانە سروشتییەكان، بڕیارە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی بۆ (200) پێ سێجا بەرز بكەنەوە، بەمەش وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌توانێت زۆربەی وێستگە لەكاركەوتووه‌كانی بخاته‌وه‌كار و بارودۆخی كارەبا بەشێوەیەكی بەرچاو ساڵ لەدوای ساڵ روو لەباشی بكات.
داڕشتنه‌وه: ئ.ڕ
پێداچوونه‌وه: هـ.ب