لە بازگەی تاسڵوجە لە سلێمانی شەڕ دروست بوو

چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش بریندارن
سلێمانی
سلێمانی

K24- سلێمانی:

پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، لە بازگەی تاسڵوجە، شەڕ لە نێوان هێزی ئاڵتوونی و ئاسایش دروستبووە و بەهۆیەوە چەند ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایش بریندارن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سەرەتا دەمەقاڵێ لە نێوان هەردوولا دروستبووە، دواتر رووبەڕووبوونەوە روویداوە و چوار ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بریندار کراون و ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

هەر لەو بارەوە، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، چوار برینداری شەڕەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە بە چەقۆ بریندار کراون.

راشیگەیاند، هەر چوار بریندارەکە دۆخی تەندروستیان باش و جێگیرە.

بە گووتەی سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە.

H.J