لە دارەسووتاوەکەی سلێمانی شەڕە چەقۆ روویدا
K24- سلێمانی:
لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی، لە نزیک مۆبایل فرۆشەکان، لەسەر کێشەیەک شەڕە چەقۆ دروست دەبێت و چوار کەس بریندارن.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، سەرەتا شەڕەکە لە نێوان دوو کەس دروستبووە و دواتر کێشەکە گەورەتر بووە.
راشیگەیاند، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و هیچ کەسێک لە رووداوەکە گیانی لەدەستنەداوە.
هەر ئەمڕۆ لە بازگەی تاسڵوجە لە سلێمانی، شەڕ لە نێوان هێزی ئاڵتونی و ئەندامانی ئاسایشی بازگەکە دروستبوو، بەهۆیەوە ئەندامێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
H.J