ئه‌مڕۆ له ماوه‌ی 3 خوله‌ك ئاكرێ ریمۆنتادای به‌سه‌ر ئاسۆ كرد
لە خولی پلە یەکی کوردستان یانه‌كانی شه‌قڵاوه و كۆیه به بردنه‌وه‌یان هه‌نگاوێكی دیكه له گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستان نزیك بوونه‌وه، یانه‌ی ئاسۆ شه‌شه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و تاڕاده‌یه‌ك بۆ مانه‌وه له خوله‌كه هیوابڕ بوو.
ئاكرێ ریمۆنتادای به‌سه‌ر ئاسۆدا كرد
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یانه‌ی كوردستان، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یانه‌ی ئاسۆ سەرەڕای گۆڕینی راهێنەری تووشی دۆڕانێکی دیکە بوو بە 3 گۆڵ بەرامبەر 3 گۆڵ بە ئاکرێ دۆڕا.
سەرەتا ئاسۆ لە نیوەی یەکەم لە رێگای ساڵم ئەحمەد گۆڵی یەکەمی کرد، ئینجا دواتر ئاکرێ لە نیوەی دووەم لە رێگای محەمەد شێخ گۆڵی یەکسانبوونی کرد، کەچی لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە 3 گۆڵی دیکە کران، سەرەتا ئاسۆ له خوله‌كی 88 گۆڵی دووەمی کرد و پێشکەوت، کەچی ئاکرێ له ماوه‌ی 3 خوله‌ك دوو گۆڵی دیکەی کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا و به ته‌واوه‌تی له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ خولی پله‌دووی كوردستان رزگاری بوو.
ئاکرێ بەم بردنەوەیە لە کۆمەڵەی دووەم بووە خاوەنی ٩ خاڵ و ئاسۆش لە کۆتایی ریزبەندیی هیچ خاڵێکی نییە و لەگەڵ ئامانج مەحموود راهێنەری نوێی تووشی دۆڕان بوو.
شه‌قڵاوه چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
لە یارییەکی دیکەی کۆمەڵەی دووەمی خولی پلەیەکی كوردستان، لە یەکەم گەڕی قۆناخی دووەم شەقڵاوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە گارەی میوانداریی بردەوە، ئه‌وه‌نده‌یتر برینه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی قوڵتر كرده‌وه.
شەقڵاوە لە دهۆک بووە میوانی گارە و چوارەمین بردنەوەی لەم وەرزە بەدەستهێنا، بەم بردنەوەیە شەقڵاوە بووە خاوەنی ١٣ خاڵ و لە پلەی دووەمی خولەکە مایەوە، گارەش تەنیا ٥ خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمی خولەکە دێت.
یاری دێربی شاره‌زوور ته‌وانه‌كرا
له یاری لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید میوانداریی یانه‌ی سه‌یدسادقی دراوسێی كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی دووه‌م به‌هۆی هه‌ژماركردنی لێدانێكی پێناڵتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌یدسادق هانده‌ران ده‌ستیان به‌هاویشتنی ده‌به كرد و ده‌به‌یه‌ك به‌ر ده‌موچاوی ناوبژیوانی یارییه‌كه كه‌وت، به‌مه‌ش سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه بڕیاری راگرتنی یارییه‌كه‌ی دا و ته‌واونه‌كرا.
یانه‌ی سه‌یدسادق به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت، یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م دێت.
كۆیه له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه
یانه‌ی كۆیه له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی یانه‌ی خاكی نوێنه‌ری شاری كه‌ركووكی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی كۆیه كۆتایی هات.
كۆیه چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به 14 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی خاك به 8 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌م دابه‌زی.
یانه‌ی ئاشتی له ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی ئاشتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری، سه‌ره‌تا یانه‌ی ئاشتی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر ئاڵتون كۆپری به 2 گۆڵ وه‌ڵامیان دایه‌وه و سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و ژماره‌ی خاڵه‌كانیان بۆ 11 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پله‌ی دووه‌م مانه‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی رزگاری نوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان له خولی پله‌یه‌كی كوردستان شكستی به یانه‌ی خانه‌قین هێنا و سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
رزگاری له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی خانه‌قیكی كرد و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، به‌مه‌ش یانه‌ی رزگاری بووه خاوه‌نی 11 خاڵ و له پله‌ی سێیه‌م مایه‌وه.