بۆ دووەم رۆژی لەسەریەک مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

دووەم رۆژی لەسەر یەکە، هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەستنەداوە، ژمارەی تووشبووانیش کەمبووەتەوە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو.

وەزارەتی تەندروستی داتای ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 11ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021)ـی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 59 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و هیچ کەسێکیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستنەداوە، بەمەش ماوەی 48 کاتژمێرە هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا نەمردووە.

 

داتای وەزارەتی تەندروستی
داتای وەزارەتی تەندروستی