شاندێكی ڤاتیكان گه‌یشته نه‌جه‌ف
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندێكی ڤاتیكان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌فه‌وه گه‌یشته ئه‌و شاره، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری پێشوه‌خته بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، كه بڕیاره له مانگی مارسی داهاتوو سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌نجام بدات.
پێشتر ڤاتیكان رایگه‌یاندبوو، بڕیاره پاپا فرانسیس له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، كه پێشبینی ده‌كرێت له 5 تا 8ی مارس ئه‌نجامی بدات، له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس، كه ڤاتیكان رایگه‌یاندووه، پاپا سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 6ی مارس له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق.
وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه، پاپای ڤاتیكان له گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی هه‌ره‌یه‌ك له پارێزگاكانی به‌غدا، مووسڵ و شاری "ئور"ـی شوێنه‌واری و شوێنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی ئیبراهیم ده‌كات. بڕیاریشه له به‌غدا سرووتێكی تایبه‌ت له كلێسای "سیدة نجاة" به ئاماده‌بوونی پاپا به‌ڕێوه بچێت، كه ئه‌و كلێسایه له ساڵی 2010 رووبه‌ڕووی هێرشێك بووه‌وه و ده‌یان نوێژخوێنی كریستیان تێیدا كوژران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا، له به‌غداوه پاپا روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رۆژی یه‌كشه‌ممه (7ی ئازار/مارسی 2021) له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، له لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
له هه‌ولێر، پاپا "فرانسیس" له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
دوای هه‌ولێر، پاپا سه‌ردانی مووسڵ ده‌كات و دواتر له كڵێسه‌ی " الطاهرة"ی گه‌وره له قه‌ره‌قووش، سرووتێكی ئاینی ده‌خوێنێت و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له یاریگای "فرانسۆ هه‌ریری" ئاماده‌ی مه‌راسیمێكی گه‌وره‌ی پێشوازیكردن بێت و سرووتێك بخوێنرێت.
رۆژی دواتر، پاپا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ مه‌راسیمی ماڵئاوایی رێكبخرێت و كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بهێنێت.
سه‌رچاوه: نوفا + "AFP"
H.B